zagros news agency

لە شێخان بەردی بناغە بۆ سێ پڕۆژەی خزمەتگوزاری دانرا

 

​پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی بۆ سێ پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای شێخان دانا، کە ئامانج لێیان پەرەپێدانی ژێرخانی ناوچەکەیە لە سێکتەرەکانی ڕێگاوبان و کارەبادا.

​پڕۆژەکان پێکهاتوون لە:

​قۆناغی یەکەمی ڕێگای پیربۆب بۆ گوندی سێلکا.

​نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی ڕێگای دووڕیانی خنس و مرێبا.

​ڕاکێشانی هێڵی ١٣٢ کەی ڤی (KV-132) بۆ کارەبا.

​جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ سەرجەم گوند و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەجلیسی ئێران لە تاووتوێکردنی بەربژێرانی کابینەی پزیشکیان بەردەوامە

یاسین

یانەی بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی فەرمی لەبارەی یەماڵ بڵاو کردەوە

یاسین

شاندی دەم پارتی سەردانی پارت و لایەنە سیاسییەکانی تورکیا دەکات

یاسین