zagros news agency

ڕیکێلمی ئاڵەنگاریەکی گەورەی لە پێرێز بردەوە

لەدوای کردنەوەی دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید دوو کەس بوونەتە جێگای سەرنجی میدیاکان،ئەوانیش پێرێزی سەرۆکی ئێستای یانەکە و ڕیکێلمین،کە ڕکابەرەیەکی توند هەیە لەنێوانیان لەپێناو بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بۆ وەرگرتنی ئەرکی سەرۆکایەتی ڕیاڵ مەدرید.

دوێنێش ڕیکێلمی ئاڵەنگاریەکی گەورەی لەبەردەمی میدیاکان بردەوە بە وەڵامدانەوەی پرسیارێک،کە ڕۆژنامەنووسێک پرسی گەرەنتی داراییت هەیە بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە،ڕیکێلمێش وتی؛بەڵێ من 187 ملیۆنی تەواوم هەیە بۆ ئەم بابەتە و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا هەموو شتێک دەبینن،چاوەڕوانی هەواڵی خۆشبن هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید.

ڕیکێلمێ لەلێدوانێکی دیکەدا وتی؛ئێمە دەمانەوەی پلانێکی درێژخایەن دابنێیـن،کە شایەنی ڕیاڵ مەدرید بێت،پلانەکە لە 10 ساڵ تاکو 25 ساڵی داهاتوودا خۆی ببینێتەوە،کاتمان زۆر کەم لەبەردەمە،بەڵام دەبێت کار بکەین بۆ ئەم پلانە،ئەگەر پلانەکە ئامادە بوو ناوی خۆم بەربژێر دەکەم.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

محەمەد سەڵاح نزیکە لە ریکۆردێکی نوێ بۆ یانەکەی

یاسین

چاڤی؛ لاپۆرتا ڕێگری کرد لەگەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا

یاسین

پێرێز هەست بە حاڵەتێکی ناڕەزایی دەکات لە بڕیارەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی

یاسین