zagros news agency

پنتاگۆن ژمارەی هێزەکانی لە ئەورووپا کەمدەکاتەوە

 

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) بڕیاریدا ژمارەی لیوا شەڕکەرەکانی لە ئەورووپا لە چوار لیواوە بۆ سێ لیوا کەمبکاتەوە

کەمکردنەوەی یەک لیوای تەواو بەواتای کشانەوەی 4000 بۆ 4700 سەربازی ئەمریکی دێت لە ئەورووپا. ئەم بڕیارە بووەتە هۆی دواخستنی کاتیی جێگیرکردنی هێزە زیادەکانی ئەمریکا لە پۆڵەندا.

لە سەرەتای ئەم مانگەشدا، واشنتن 5000 سەربازی تری لە ئەڵمانیا کێشایەوە.

ئیداره‌ی تڕەمپ دەیەوێت بەم هەنگاوە فشار بخاتە سەر وڵاتانی ئەورووپا تا خەرجییە بەرگرییەکانیان زیاد بکەن و خۆیان بەرپرسیارێتی ئاسایشی کیشوەرەکەیان بگرنە ئەستۆ، بەتایبەت لەم کاتەدا کە گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی ئێران ڕوویان لە زیادبوون کردووە.

 

DW

هەواڵی پەیوەندیدار

بێئاوی قوتابخانەکانی شارێکی کوردستانی داخست

سەڵاح

نموونەیەک لە وەفا و دڵسۆزی لە تۆپی پێدا

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

سەڵاح