zagros news agency

لە هەولێر چەند فیلمێک لەبارەی ژینگە نمایشکران

لە بەردەوامی چالاکییەکانی وەرزی بەهارەی پڕۆژەی سینەما و جەماوەر، چەند کورتەفیلمێک لە بواری ژینگەپارێزیدا لە هەولێر نمایش کران.

چالاکییەکە ئێوارەی چوارشەممە، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە سینەما ئێمپایەر بەڕێوەچوو.

ئەم چالاکییە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای هەولێر و بە پاڵپشتی پارێزگای هەولێر ڕێکخرابوو، هەفتەی ئەمجارەیان تایبەت کرابوو بە پشتگیریکردنی “«فێستیڤاڵی کوردستان بۆ ژینگەپارێزی لەژێر ناونیشانی “هەفتەیەک بۆ ژینگەدۆستی”.

لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی نمایشەکەدا، کە بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان، ڕۆشنبیران و هونەردۆستانی پایتەخت ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی ئاراستەی سەرجەم دەرهێنەران، سینەماکاران، ژینگەپارێزان و ڕێکخەرانی ئەم رێوڕەسمە کرد بۆ سەرخستنی ئەم دەستپێشخەرییە گرنگە و هاوكات، پاڵپشتی و بەردەوامی پارێزگای بۆ ئەم جۆرە پڕۆژە و چالاکییە هونەری و ژینگەییانە دووپات کردەوە، کە خزمەت بە هۆشیاری کۆمەڵگە و پاراستنی ژینگەی کوردستان دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەستێرەی “Stranger Things” نهێنییەکی گرووپەکەیان ئاشکرا دەکات

ART

مردنی کتوپڕی ئەستێرەیەکی هیندی مشتومڕی لێکەوتەوە

ART

تارۆن ئیجێرتۆن کۆتایی بە دەنگۆکان دەهێنێت؛ بۆچی نابێتە جێگرەوەی جەیمس بۆند؟

ART