گرووپی کۆریای باشوور BTS ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بە کۆمەڵ لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی میوزیکی ئەمریکی 2026 دەربکەونەوە، ئەمەش پاش دابڕانێکی درێژخایەن کە بۆ ماوەی 4 ساڵ بەردەوام بوو.
لاپەڕەی فەرمی لایەنی ڕێکخەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەکی پۆست کردووە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هەوادارانی گرووپەکە یان “ARMY” دەبێت ئامادە بن بۆ بینینی نمایشێکی ڕاستەوخۆ و تایبەتی گرووپەکە لە “American Music Awards”.
دواین دەرکەوتنی بە کۆمەڵی ئەندامانی گرووپەکە بۆ ساڵی 2022 و لە کاتی ڕێوڕەسمی “Grammy Awards” دەگەڕێتەوە، تێیدا گۆرانی “Butter”یان پێشکەش کرد و ملیۆنان بینەری لە جیهاندا کۆکردەوە.
گرووپی BTS لە کاروانی هونەری خۆیاندا بەردەوام سەرکەوتنی گەورەیان تۆمار کردووە و توانیویانە 11 خەڵات لە “AMAs” بەدەستبهێنن، لەوانە خەڵاتی “Artist of the Year” لە ساڵی 2021 کە وەک یەکەم گرووپی ئاسیایی ئەو نازناوەیان بردەوە.
بڕیارە ڕێوڕەسمی “American Music Awards 2026” لە هۆڵی “MGM Grand Garden Arena” لە شاری لاس ڤێگاس لە ڕێکەوتی 25ی ئایاری 2026 بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەخش بکرێت.

