zagros news agency

هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران؛ تاران و سەنعا بە مووشەک و گەمارۆی دەریایی وەڵام دەدەنەوە

کەناڵی 13ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانیی ولاتەکەی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی “مەعاریف” و پشتڕاستکردنەوەی سوپای ئیسرائیل، شەپۆلێکی نوێی بۆردومانەکان چەند ئامانجێکیان لە کۆمەڵگەی پترۆکیمیایی ئێران لە شاری مەشهەد پێکاوە.

لە بەرامبەردا، میدیا فەرمییەکانی ئێران ڕایانگەیاند کە وڵاتەکەیان شەپۆلێکی نوێی مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووەتەوە.

​هاوکات لە بەرەی یەمەنەوە، گوتەبێژی حوسییەکان ڕایگەیاند کە بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی “یافا” لە ئیسرائیل و ئامانجەکانیان پێکاوە، لە کاتێکدا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە مووشەکێکی بالیستییان خستووەتە خوارەوە کە لە یەمەنەوە ئاراستە کرابوو.

لە هەمان کاتدا، حوسییەکانی یەمەن بڕیاری توندتریان دژی ئیسرائیل دەرکرد و هەموو جۆرە چالاکییەکی دەریاوانیی کەشتییەکانی ئەو وڵاتەیان لە دەریای سوور قەدەغە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

نێردەی نێودەوڵەتی بۆ سووریا هێرشەکانی ئیسرائیل لە سەر ئەم وڵاتەی شەرمەزار کرد

یاسین

پەیامێک لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین