zagros news agency

کۆکۆرێیا دوای مۆندیال چارەنووسی خۆی لە چێڵسی یەکلایی دەکاتەوە

مارک کۆکۆرێیای بەرگریکاری چەپی یانەی چێڵسی بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی بۆ دوای کۆتاییهاتنی کاروانەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مۆندیالی ٢٠٢٦ دواخستووە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی یاریزانەکە دەیەوێت کۆتایی بە کاروانی چوار ساڵەی خۆی لە ستامفۆرد بریدج بهێنێت چونکە یانەی چێڵسی نەیتوانیوە بلیتێکی پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکانی وەرزی داهاتوو بەدەستبهێنێت و تەنانەت هاتنی چابی ئەلۆنسۆش وەک ڕاهێنەری نوێی بلوز نەبووەتە هۆی گۆڕینی بڕیارەکەی.

 

کارگێڕی یانەی چێڵسی ئامادەیە بە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت سەرەڕای ئەوەی نرخی بازاڕی یاریزانەکە ٥٠ ملیۆن یۆرۆیە و گرێبەستەکەشی تاوەکو ساڵی ٢٠٢٩ بەردەوامە.

 

ئارەزووی زۆری ئەم بەرگریکارە بۆ گەڕانەوە بۆ خولی لالیگای ئیسپانی دوای پێنج ساڵ یاریکردن لە پرێمەرلیگ وایکردووە هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە پێشەنگی کێبڕکێکەدا بن بۆ گواستنەوەی.

 

لەلایەکی دیکەشەوە هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و ڕیاڵ مەدرید چاودێری وردی دۆخەکە دەکەن بۆ ئەوەی دوای کۆتاییهاتنی مۆندیال ئۆفەری فەرمی خۆیان پێشکەش بکەن.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی مەشقەکانی ڕیاڵ مەدرید دەستپێدەکات

یاسین

خیسۆس ناڕازییە

یاسین

مباپێ لە یەکەم وەرزیدا ژمارەیەکی پێوانەیی لە کلاسیکۆ تۆمار دەکات

یاسین