zagros news agency

چوارچێوەی هەماهەنگی: سەرجەم هێزە سیاسییەکان لە ڕووی پەرلەمانی، سیاسی و میدیاییەوە پاڵپشتی حکومەت دەکەن

 

چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی خولیی خۆیدا لە نووسینگەی عەممار حەکیم و بە ئامادەبوونی عەلی فالح زەیدی، جەختی لە پاڵپشتیی تەواوی هێزە سیاسییەکان بۆ حکومەت کردەوە و ڕێککەوتن لەسەر پێویستیی خێراکردنی پڕۆسەی تەواوکردنی کابینەی وزاری.

گرنگترین خاڵەکانی کۆبوونەوەکە:

پاڵپشتیی سیاسی و پەرلەمانی: ئامادەبووان دووپاتیان کردەوە کە سەرجەم هێزە سیاسییەکان لە ناو پەرلەمان، لەسەر ئاستی سیاسی و لە ڕێگەی میدیاکانەوە بە تەواوی لە پشت حکومەتەوەن بۆ سەرخستنی کارنامە و بەرنامە چاکسازییەکەی.

دیدگای ئابووری و کەرتی کارەبا: سەرۆکوەزیران دیدگایەکی گشتگیری بۆ چارەسەرکردنی تەنگژەی ئابووری خستە ڕوو، بەتایبەت ئەو پێشنیارانەی کە پەیوەستن بە چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبا و کاراکردنی یاساکانی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت، کە سەرجەمیان پاڵپشتی چوارچێوەی هەماهەنگییان بەدەستهێنا.

ئامادەکردنی کاغەزی نیشتمانی: ڕێککەوتن لەسەر نووسینی کاغەزێکی فەرمی بە ناوی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە کە گرنگترین دۆسیە نیشتمانییەکان لەخۆبگرێت، بۆ ئەوەی لە ناو هاوپەیمانیی “بەڕێوەبردنی دەوڵەت” گەڵاڵە بکرێت و ڕێککەوتنی گشتی لەسەر بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌نجومه‌نی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق به ‌سه‌رۆكایه‌تیی سوودانی كۆبووه‌وه‌

یاسین

لیژنەیەكی تایبەتمەند بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەكان گەیشتە هەولێر

سەڵاح

کۆمپانیای TikTok تایبەتمەندی Ai بەکاردەهێنێت

یاسین