zagros news agency

زیادبوونی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لە ئەورووپا؛ مافیا مێرمنداڵان ڕادەکێشێت

 

ئاژانسی مادە هۆشبەرەکانی ئەورووپا لە نوێترین ڕاپۆرتیدا هۆشداری لە گەشەی خێرای بازاڕی مادە هۆشبەرەکان دا. شارەزایان وێڕای ئاماژەدان بە مەترسیی مادە پیشەسازییە نوێیەکان، ڕایان گەیاند باندە مافیاکان بۆ بڵاوکردنەوەی مادەکان و ئەنجامدانی کارە توندوتیژییەکان، بە شێوەیەکی بەرفراوان مێرمنداڵان ڕادەکێشن.

لۆرین نولان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی مادە هۆشبەرەکانی ئەورووپا (EUDA) گوتی، بازاڕی مادە هۆشبەرەکان بە خێراییەکی زۆر گەشە دەکات و جۆراوجۆریی مادەکان لە شەقامەکاندا بە جۆرێکە، بەکارهێنەران بێ ئەوەی بزانن، مادەی زۆر بەهێز بەکار دێنن. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ساڵی ڕابردوو لانی کەم ٧ هەزار و ٦٠٠ کەس بەهۆی بەکارهێنانی زۆری مادە هۆشبەرەکانەوە گیانیان لەدەست دا.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، حەشیش و کۆکاین هێشتا پڕبەکارهێنەرترین مادەن. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، باندە تاوانکارییەکان مێرمنداڵانی گەڕەکە هەژارنشینەکان بۆ ترساندن، لێدان و تەنانەت وەک “بکوژی بەکرێگیراو” بەکار دێنن و بەشێک لەم ڕاکێشانەش لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەنجام دەدرێت. قاچاغچییەکان لەبەر توندکردنی ڕێکارەکان لە بەندەرە گەورەکاندا، ئێستا بۆ گواستنەوەی بارەکانیان پەنا بۆ بەندەرە بچووکەکان، بەلەمی خێرا، ژێردەریایی و درۆن دەبەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان ده‌كات

یاسین

کۆپا ئەمریکا.. بەرازیل و کۆلۆمبیا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

یاسین

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ئاگربەستی ئێران لاواز دەکات

سەڵاح