zagros news agency

ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئێران

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی وەڵامێکی سەربازیی «بەهێز و قاطع»ی داوەتەوە بە ئێران، دوای ئەوەی هەلیکۆپتەری جەنگیی «ئاپاچی»ی ئەمریکایی لە ناوچەی گەرووی هورمز خراپکرابوو.

ئەم ڕاگەیاندنە هاوکات بوو لەگەڵ ئەوەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئاشکرای کرد کە هێرشێکی «بەرگریی»ی ئەنجام داوە دژی ئامانجە ئێرانییەکان.

سێنتکۆم لە بەیانێکدا وتی هێرشەکان بە وەڵامدانەوەی خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەری «ئاپاچی»ی ئەمریکایی ئەنجام دراون. بە پێی بەیانەکە، هێرشەکە لە کاتژمێر 5ی ئێوارە بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا دەستی پێکردووە و بە فەرمانی سەرۆک ترامپ جێبەجێ کراوە.

فەرماندەیی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی «بەرگری لە خۆ»دایە و «وەڵامێکی گونجاو»ە بۆ ئەوەی بە «هێرشی بێهۆی ئێران» ناوی بردووە؛ هێرشێک کە بووە هۆی خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەری ئەمریکایی لە کاتی گەشتی سەربازی لە ناوچەکە.

تا ئێستا، سێنتکۆم وردەکاریی زیاتر لەسەر جۆری ئامانجەکان یان قەبارەی زیانەکان بڵاو نەکردووەتەوە. لە بەرامبەردا، لایەنە ئێرانییەکان هەڕەشەی وەڵامدانەوەیان کردووە، لە کاتێکدا گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان واشینگتۆن و تاران هێشتا باس دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەغدا گفتوگۆکانی رێککەوتنی بۆریی نەوتی عێراق – تورکیا دەستپێدەکاتەوە

یاسین

جیمی کارتەر کۆچی دوایی کرد

سەڵاح

وردەکاریی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان

یاسین