کۆمپانیای سناپچات بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی مێردەمنداڵان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد کە بەپێی ئەوە بەکارهێنەرانی تەمەن ١٣ بۆ ١٥ ساڵ چیتر ناتوانن ڤیدیۆ لە بەشی سپۆتلایت بە شێوەی گشتی بڵاو بکەنەوە و تەنها هاوڕێ دۆستەکانیان دەتوانن بینەری بن
هاوکات بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی ژمارەی لایک و کارلێکەکان لەسەر پرۆفایلی بەکارهێنەرانی خوار ١٦ ساڵ دەشاردرێتەوە بۆ ئەوەی نەکەونە کێبڕکێی کۆکردنەوەی لایک لە لایەکی ترەوە بەکارهێنەرانی تەمەن ١٦ بۆ ١٨ ساڵ دەتوانن پۆستی گشتی بکەن بەڵام بینینی ڤیدیۆکانیان تەنها بۆ هاوڕێ و فۆڵۆوەرەکانیان دەبێت و دایک و باوکانیش دەتوانن لە ڕێگەی بەشی تایبەتەوە چاودێری کاتی بەکارهێنانی ئەپەکە بکەن لەلایەن منداڵەکانیانەوە
ئەم هەنگاوەی سناپچات دوای ئەوە دێت کە پلاتفۆرمەکە لە ئەمریکا ڕووبەڕووی چەندین دۆسیەی یاسایی بووەتەوە بە تۆمەتی هاندانی ئالودەبوونی مێردەمنداڵان بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانژ

