سهرۆكی پارتی چاكسازی توركمان دهڵێت: “لە ڕەوانگەی پارتی چاکسازی تورکمان، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان، بە تایبەتی لایەنە پێکهێنەرەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە خێرایی و بەرپرسیارییەوە بگەنە ڕێککەوتنێکی هاوبەش بۆ تەواوکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت”.
عهبدولقادر بازرگان لهبهیاننامهیهكدا ئاماژه بهوه دهكات كه پارتی چاکسازی تورکمان پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دەستپێشخەریی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەربڕی، و پێی وایە ئەم دەستپێشخەرییە ڕێگایەکی گونجاوە بۆ چارەسەرکردنی گێژاو و جەقبەستووە سیاسییەکان لە نێوان لایەنەکان.
پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندیی گشتی هاوڵاتیان دەبێت لە سەرەوەی هەموو بەرژەوەندییە تایبەتەکان بێت، بۆیە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین بە ڕوحی بەرپرسیاری و هاوکاری هەنگاو بنێن بۆ خزمەتکردنی ئاسایش، سەقامگیری و داهاتووی هەرێمی کوردستان

