zagros news agency

تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی یەک ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دینارو بڕی ٢٥٠ دۆلاری ئەمەریکی لەهاوڵاتییەک لەناو بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی دزیبوو.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە بڕی یەک ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دینارو ٢٥٠ دۆلاری ئەمەریکی لێدزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردساتەوە دەستگیربکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گووتی: تۆمەتبار (أ، هـ، أ) لەدایکبووی ١٩٧٢ کە پێشینەی تاوانی هەیە، دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هاوڵاتیان و خانەنشینان و موچەخۆران دڵنیادەکەینەوە کە هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەکاتی دابەشکردنی مووچەدا لەسەرجەم بانکەکاندا ئامادەییان هەیە بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵیان.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

گوتەبێژی حکوومەت لەبارەی پرسی مووچە و نەوت روونكردنه‌وه‌یه‌كی راگه‌یاند

سەڵاح

مەسرور بارزانی: یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر پیرۆز بێت و خودای مەزن کوردستان بپارێزێت

سەڵاح

دكتۆر فوئاد مه‌عسووم سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

یاسین