zagros news agency

سبەی لە عێراق پشووە

 

سبەی سێشەممە 16ی6 بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچییه‌وه‌، لە دامودەزگاکانی عێراق پشووی فەرمییە.

ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، سبەی سێشەممە 16ی6 بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی، لە هەموو دامودەزگاکان پشووی فەرمییە.

ئاماژەی بەوەش داوە، پشووەکە بەپێی یاسای ژمارە 12ی ساڵی 2024ی پشووە فەرمییەکانە.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ ڕاگەیاندنی پشوو، ڕاگەیاندراوی هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە ئاشکرا دەکرێت

سەڵاح

گوتەبێژی یەکێتیی زانایان ڕوونکردنەوە لەبارەی سواڵکردن دەدات

سەڵاح

کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی بۆ راگرتنی جەنگی ئێران بەڕێوەدەچێت

سەڵاح