zagros news agency

گراهام ئارنۆڵد: بۆ بردنەوە ڕووبەڕووی نەرویج و هالاند دەبینەوە

 

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، گراهام ئارنۆڵد، دوایین ئامادەکارییەکانی تیمەکەی بۆ یارییە چاوەڕوانکراوەکەی بەرامبەر نەرویج ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە یاریزانەکانی لە ناو کەمپی مەشق و ڕاهێناندا خاوەن حەماسەتێکی زۆرن و تەنها بیر لە سەرکەوتن دەکەنەوە.

ئارنۆڵد لە لێدوانەکانیدا جەختی لەسەر پێویستی بڕوابەخۆبوون و بوێری لە یاریکردندا کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە تەنها گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو بەس نییە، بەڵکو چاویان لە دەستکەوتی زیاترە، چونکە هەموو شتێکیان لەبەردەستدایە بۆ بەدەستهێنان و هیچیشیان نییە لەدەستی بدەن.
سەبارەت بە گەشەسەندنی تۆپی پێی ئاسیا، ڕاهێنەرەکە ڕوونی کردەوە کە وەرزشی ناوچەکە بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە خێرایی پێش دەکەوێت، ئەمەش بەهۆی ئەو وەبەرهێنانە داراییە گەورەیەی کە لە پەرەپێدانی تەمەنە بچووکەکان و سوودوەرگرتن لە قوتابخانە جیهانییەکانی وەک پورتوگال، ئیسپانیا، فەرەنسا و بەرازیل کراوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری بەناوبانگی نەرویج، ئارنۆڵد وتی: “ئێمە تەنها ڕووبەڕووی هالاند نابینەوە، یارییەکە ١١ بەرامبەر ١١ دەبێت. هالاند هێرشبەرێکی بێ وێنەیە، بەڵام ئەگەر پارێزگاری لە ڕێکخستنی ڕیزەکانمان بکەین و لە ڕووبەڕووبوونەوە ئاسمانی و زەمینییەکاندا سەرکەوتوو بین، دەرفەتی بردنەوەمان دەبێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. تۆتنهام لەنێو ئیتیحاد مانسیتی شۆککرد

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی

یاسین

سوودانی و لەتیف رەشید چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن

یاسین