zagros news agency

یەکێتیی ئەورووپا گەمارۆی سەر هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق درێژ دەکاتەوە

 

یەکێتیی ئەورووپا لە نوێترین بڕیاریدا بۆ پاراستنی ستانداردەکانی سەلامەتیی فڕۆکەوانی، قەدەغەکردنی فڕینی “هێڵی ئاسمانیی عێراقی” و “فلای بەغداد”ی بۆ وڵاتانی ئەورووپا درێژکردەوە.

بەپێی ئەو لیستەی کە لە ٩ی حوزەیرانەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەم دوو کۆمپانیایە بەهۆی نەبوونی مەرجە تەکنیکییەکان و کەموکوڕیی لە سیستەمی چاودێریی سەلامەتیدا، هێشتا لە “لیستی رەش”ی ئەورووپادان.

جێی ئاماژەیە، قەدەغەکردنەکە چەند هێڵێکی دیکەی ناوچەکەی وەک “ئێران ئاسمان” و “ئێر ئێکسپرێس”ی جەزائیری و سەرجەم کۆمپانیاکانی لیبیا، سوودان و جیبوتیشی گرتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پنتاگۆن: پێنج سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ عه‌ین ئه‌سه‌د بریندار بوون

سەڵاح

قوشتەپە… به‌ ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی بەردى بناغەى 8 پڕۆژەی خزمەتگوزاریى دانرا

سەڵاح

لە هەڵەبجە دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن

سەڵاح