zagros news agency

گوتەبێژی حکومەتی عێراق تەوەرەکانی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی زەیدی بۆ واشنتن ئاشکرا دەکات

 

گوتەبێژی حکومەتی عێراق، حەیدەر ئەلعەبوودی، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە سەردانەکەی سەرۆکوەزیران، عەلی فالح زەیدی، بۆ واشنتن بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوبەشیی نێوان عێراق و ئەمریکایە، و ئاماژەی بەوەش کرد کە مەلەفەکانی ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنان لە پێشەنگی تەوەرەکانی ئەم سەردانەدا دەبن.

گرنگترین لایەنەکانی ڕاگەیەندراوی گوتەبێژی حکومەت:

وادە و ئامانجی سەردانەکە: عەلی فالح زەیدی، لە ناوەڕاستی مانگی تەممووزدا سەردانێکی فەرمی بۆ واشنتن ئەنجام دەدات، بە مەبەستی پەرپێدان و چالاککردنی چوارچێوەی پێوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش.

پێشەنگییە ئابوورییەکان: لەسەر بنەمای کارنامەی وزاریی حکومەت، مەلەفەکانی ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنان دەبنە بەردی بناغەی گفتوگۆکانی ئەم سەردانە. حکومەت دەیەوێت ئاسۆی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان فراوانتر بکات و ژینگەی وەبەرهێنان هان بدات بۆ بەدیهێنانی قازانجی ڕاستەوخۆ بۆ ئابووریی عێراق.

کۆنترۆڵکردنی چەک: عەبوودی ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە چوارچێوەی چەسپاندنی سەقامگیریدا، حکومەت بەردەوامە لەسەر چارەسەرکردنی مەلەفی چەکی بێسەروبەر و کارکردن بۆ حەسەرکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و دامەزراوە فەرمییەکانیدا کە بەپێی دەستوور خاوەنی بڕیاری سەروەرین.

پێشوازی لە مێوانەکەی ئەمریکا: پێشتر زەیدی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، تۆم باڕاک، کردبوو و تێیدا باسیان لە پابەندبوونی هاوبەش بۆ بنیاتنانی هاوبەشییەکی بەهێز لە نێوان بەغدا و واشنتندا کردبوو کە خزمەت بە سەروەری، ئاسایش و خۆشگوزەرانیی هەردوو گەل بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرژیی نێوان تورکیا و ئیسرائیل لە پەرەسەندن ‌دایە

سەڵاح

ئیلۆن ماسك پارتی “ئەمریكا” دادەمەزرێنێت

سەڵاح

کەشناسی هەرێم: رێژەی دابارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت

سەڵاح