zagros news agency

کەشناسی: شەپۆلێکی گەرما هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ چوارشەممە 17-06-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە (2 بۆ 3) پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، هەروەها مەودای بینین لە نێوان (8-10) کم دەبێت.

​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە 18-06-2026، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا؛ پلەکانی گەرماش بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە و بە (1 بۆ 2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە، بە شێوەیەک لە گەرمیان دەگاتە 43 پلەی سیلیزی. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (5-15) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا و مەودای بینین لە نێوان (8-10) کم دەبێت.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:

​هەولێر ئەمڕۆ 40 سبەی 41

سلێمانی ئەمڕۆ 37 سبەی 39

دهۆک ئەمڕۆ 39 سبەی 40

هەڵەبجە ئەمڕۆ 40 سبەی 41

گەرمیان ئەمڕۆ 42 سبەی 43

زاخۆ ئەمڕۆ 39 سبەی 40

چەمچەماڵ ئەمڕۆ 39 سبەی 41

پیرمام ئەمڕۆ 35 سبەی 37

حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 27 سبەی 28

هەواڵی پەیوەندیدار

ئامارەکانی موحەمەد سەڵاح لیڤەرپول نیگەران دەکات

یاسین

مەسرور بارزانی: ‎زۆر خەمبار بووم بە بیستنی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی شارى کوت

سەڵاح

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح