ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەو بەهارات و گیایانەی یارمەتی کرداری هەرس دەدەن

-زەنجەبیل
خواردنەوە یان چای زەنجەبیل یارمەتی تێکچوونەکانی گەدە و کرداری هەرس دەدات، هەروەها چارەسەری ڕشانەوە و دڵ تێکەڵهاتن و سک ئاوسان دەکات.

-زەردەچەوە
زەردەچەوە ناسراوە بە تایبەتمەندی دژە هەوکردن، ئەمەش یارمەتی کێشەکانی کرداری هەرس دەدات، زەردەچەوە سوودێکی زۆری هەیە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی هەوکردنی ڕیخۆڵە و قۆڵۆن.

-زیرە
زیرە تام و بۆنێکی زۆر خۆش بە خواردنەکان دەبەخشێت، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی باشترکردنی کرداری هەرس و قۆڵۆن دەدات، هەروەها زیرە دەتوانرێت وەک چارەسەرێک بۆ ئازار و ئاوسانی سک بەکاربهێنرێت.

-نەعناع
نەعناع چارەسەری ئاوسانی سک دەکات، زەیتی نەعناع چارەسەرێکی زۆر بڵاوە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی کرداری هەرسیان هەیە.

-کزبەرە
کزبەرە بەشێکی سەرەکی خواردنەکانە لە چێشتخانەکانی هند، ئەمریکای لاتینی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەنها لەبەر تام و بۆنەکەی بەکارناهێنرێت، بەڵکو یارمەتی کرداری هەرس دەدات و چارەسەرێکە بۆ کێشەکانی کرداری هەرس

هەواڵی پەیوەندیدار

حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمارکرا

یاسین

چارەسەری ئازاری ئەنیشک

lana

lana