zagros news agency

قالیباف : ئێران بەهۆیی سەرکەوتنی هێزەوە دەچێتە نێو گفتوگۆکان

محمد باقر قاليباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ڕێبازی تاران لە بەرامبەر ئەمریکا بە «دیپلۆماسی هێز» وەسف کرد و جەختی کردەوە کە گفتووگۆکانی ئێستا بە تەواوی جیاوازن لەو دانوستانە ناوکییانەی ساڵی 2015 لە ڤیەننا ئەنجام دران.

قاليباف، کە بە وتەی خۆی سەرپەرشتی گفتووگۆکانی ئێران لەگەڵ لایەنی ئەمریکی دەکات، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگای ڕاگەیاندنی فەرمی ئێران (IRIB) شەوی چوارشەممە بۆ پێنجشەممە، وتی ئێران بەهۆی سەرکەوتنە سەربازییەکانی دواییەوە لە شوێنی هێزەوە دەچێتە قۆناغی دانوستانە تەکنیکییەکان.

ئەو زیادیکرد کە «لە گفتووگۆکانی ئێستادا شوێنێک بۆ دروشمی بەتاڵ، دابەزین یان سازش نییە»، و ئاماژەی بەوەدا کە پرۆسەی دانوستانەکان «شێوەیەک لە بەرخۆدان» دەنوێنن.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەروەها گوتی «دەستکەوتە سەربازییەکانی ئێران ئێستا لەلایەن هاوپەیمانان و نەیارانەوە دان پێدا نراون»، بە گوێرەی وتەکانی خۆی.

لە بارەی یادداشتی تێگەیشتنەکەشەوە، قاليباف وتی ئەم بەڵگەنامەیە «تۆمارێکە لە شکستی ئەمریکا».

لە هەمان کاتدا ئاشکرای کرد کە بابەتی کەنداوی هورمز بەشێک بووە لەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ ئەمریکا گەیشتوونەتە دەست، و کرێی خزمەتگوزارییەکانی تێپەڕبوونیش لە چوارچێوەی یادداشتی تێگەیشتنەکەدا یاسایی کراوە.

قاليباف وتی: «پارەدانی خزمەتگوزارییەکانی تێپەڕبوون لە کەنداوی هورمز لە یادداشتی تێگەیشتنەکەدا ڕێکخراو و یاسایی کراوە.»

لە لایەکی دیکەوە، جەختی کردەوە کە لوبنان یەکێک بووە لە بابەتە سەرەکییەکانی پەیوەندیدار بە دانوستانەکان. بە وتەی ئەو: «بە ناوبژیوانەکەمان ڕاگەیاندووە کە پرسەی لوبنان و پارە بەستراوەکان لە نێوان تەوەرە سەرەکییەکانی دانوستانەکاندا بوون.»

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە گفتووگۆکان دەربارەی لوبنان کاریگەرییان لەسەر خێرایی و ئاراستەی دانوستانەکان هەبووە، بە تایبەتی دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی ضاحیەی باشووری بەیروت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە شاری مەککەی پیرۆز سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراقی پێشوازی لە سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان دەکات

یاسین

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ڕۆژئاوای کابول ٢٥ کوژراو و ٢٧ برینداری لێکەوتەوە

سەڵاح

عەباس عەراقچی: ئێران هەم بۆ جەنگ و هەم بۆ دانوستان ئامادەیە

یاسین