ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و په‌رله‌مانتاری عێراقیش، باس له گفتووگۆی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و نوێنه‌رایه‌تی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كوردستان ده‌كات و زانیاری ده‌خاته‌روو.
د.ئه‌شواق جاف، بۆ زاگرۆس گوتی: “كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی كوردستان داوای دڵنیاییان كردووه كه چیتر به ئامانج نه‌گیرێن له‌لایه‌ن گروپه‌كانه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی پێداون، به‌ڵأم ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێبدرێت ئه‌گه‌ر به‌ئامانج بگیرێن قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ده‌ڵیت: ( ئه‌گه‌ر له‌ناو خاكی عێراقه‌وه به ئامانج بگیرێت به‌پرسیار ده‌بێت به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراقه‌وه به‌رپرسیار نییه). و تائیستاش ئه‌م گفتووگۆیانه ماوه.
گوتیشی: “ئه‌و شانده‌ی هاتوه‌ته كوردستان شاندێكی باڵای ئه‌منییه سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیاریان كردووه و هه‌ولێر ده‌یه‌وێت هاوكاری عێراق بكات به‌تایبه‌ت له‌رووی ده‌رچه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه و ده‌بێت كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بپارێزرێن.

