zagros news agency

شۆڕشی مۆرینیۆ لە ڕیاڵ مەدرید

خۆسێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری نوێی ڕیاڵ مەدرید، پێش دەستپێکردنی مەشقەکانی یانەکە، پڕۆژەیەکی توندی بۆ گۆڕینی عەقڵییەتی پێکهاتەی شاهانەکان داڕشتووە و ئامانجی سەرەکی هێنانی ئەستێرەی نوێیە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

 

دوای ئەوەی یانەکە گرێبەستی یاریزانانی وەک بێرناردۆ سیلڤا، کۆناتی، دۆمفرێس و کوکورێیای یەکلاکردەوە کە بارگرانییەکی دارایی زۆریان لەسەر ریاڵ مەدرید دروستکردووە، مۆرینیۆ ئێستا داوای گواستنەوەی ناوەڕاستکارێکی کوالێتی بەرزی بە شێوازی بۆکس تۆ بۆکس دەکات و ئینزۆ فێرناندێزی ئەستێرەی چێڵسی لە پلەی یەکەمی لیستەکەیدایە.

 

بەگوێرەی میدیا ئیسپانییەکان، کارگێڕی مێرنگێ بۆ دابینکردنی بودجەی ئەم گرێبەستە و چۆڵکردنی شوێن لە پێکهاتەکەدا، بڕیاری داوە دەستبەرداری ئەستێرەیەکی گەورەی هێڵی ناوەڕاست ببێت.

 

لە نێوان چوامینی و کاماڤینگادا، دۆخی کاماڤینگا زیاتر لە مەترسیدایە، چونکە لەم وەرزەدا تەنیا لە سەدا ٤٣ی یارییەکاندا بەشدار بووە و یانەکانی پاریس و چەند یانەیەکی ئینگلیزیش ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن، هاوکات فرۆشتنی فیدی ڤاڵڤێردیش بەهۆی کێشەکانی ئەم دواییەوە وەک ئەگەرێکی کراوە لە بەردەم کارگێڕی یانەکەدا ماوەتەوە.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

چیڕۆکەکەی جۆن سینا و زۆرانبازی کۆتایی هات

یاسین

رافایل لیاو بۆ ئالێگری راهێنەرێکی بە ئەزموونە و میلان پێویستی پێیەتی

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئیسپانیا شکستێکی چاوەڕواننەکراوی بە کرواتیا هێنا

یاسین