zagros news agency

ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی هۆڵەندا دووچاری پێکان بوو

مۆندیال لەنێوان ئافات و ئاواتدا ماوەتەوە بۆ ئەستێرەکانی تۆپی پێ و ڕۆژانە یاریزانی هەڵبژاردەکان دووچاری پێکان دەبنەوە،کە لە نوێترین هەواڵی پێکاندا ڕۆلاند کومانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا ڕایگەیاند فرانکی دی یۆنگی ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەکە بەهۆی هەست کردن بە ئازارەوە ناتوانێت بەشداری یاری بەرامبەر سوید بکات.

دی یۆنگ وەکو یاریزانێکی گرنگی هەڵبژاردەی هۆڵەندا چاوی لێدەکرێت و کومانیش هیوای خواست بۆ یاری داهاتوو بتوانێت سوود لە تواناکانی وەربگرێت تاکو بگەنە ئامانجەکەیان لەم مۆندیالە.

شایەنی باسە هۆڵەندا لەیاری یەکەمی مۆندیالدا هۆڵەندا بە دوو گۆڵ لەگەڵ ژاپۆن بەرامبەر بوو،ئەمشەویش یاریەکی چارەنووسساز و گرنگی هەیە لە کاتژمێر 10:00ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر سوید،کە هەڵبژاردەکە پێویستی بە بردنەوەیە تاکو ڕێگاکەی خۆی قورس نەکات بۆ قۆناغی داهاتوو.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئینتەر میلان لە دوا ساتەکان توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت

یاسین

بۆندی ئاکانجی بۆ ئینتەر دەبێتە هەمیشەیی

یاسین

ڕاشفۆرد دەبێتە قوربانی ئەم هاوینە

یاسین