کاسیمیرۆی ئەستێرەی بەرازیلی بە شێوەیەکی فەرمی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە بۆ ئەوەی وەک یاریزانی نوێی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات و لەم هاوینەدا گرێبەستەکە واژۆ بکات.
فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی وەرزشی پشتڕاستیکردووەتەوە کە هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر سەرجەم مەرجەکان و تەنها هەنگاوی واژۆکردنی فەرمی و راگەیاندنی ماوە.
هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارەی کاسیمیرۆ دەگەڕێتەوە بۆ خواستی یاریزانەکە بۆ ئەزموونکردنی یارییکردن لە پاڵ لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و بینینی داهاتووی خۆی لە خولی ئەمریکیدا.
دوای ئەوەی لە کۆتایی وەرزی رابردوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد کۆتاییهات و نوێی نەکردەوە، سەرەڕای هەوڵی یانە سعودییەکان بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی، بەڵام کاسیمیرۆ بڕیاریداوە روو لە یانە ئەمریکییەکە بکات.

