سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ سەرپەرشتیی ڕێوڕەسمی دەستاودەستکردنی پۆستی (وەرگرتن و ڕادەستکردنی ئەرکەکان) لە نێوان سەرۆکی نوێی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی “باسم محەمەد یونس ئەلبەدری” و سەرۆکی پێشووی دەزگاکە “عەبدوڵکەریم عەبد فازڵ حوسێن ئەلبەسری” کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی نووسینگەی زویدی:
سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کردەوە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانییەکانی بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و بەهێزکردنی سەقامگیری لە وڵاتدا.
عەلی زەیدی ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد کە عەبدوڵکەریم ئەلبەسری لە ماوەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتییەکەیدا پێشکەشی کردوون، هاوکات هیوای سەرکەوتن و بەدیهێنانی ئامانجەکانی بۆ باسم ئەلبەدری لە ئەرکە نوێیەکەیدا خواست.
زەیدی تیشکی خستە سەر پێویستیی بەردەوامبوونی کاروانە دامەزراوەییەکە و بەهێزکردنی هاوئاهەنگی و تهواوکاریی نێوان سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان، بە شێوازێک کە ببێتە هۆی چەسپاندنی ئاسایشی نیشتمانی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی دەوڵەت.
هەواڵی داهاتوو

