zagros news agency

‎زیانە داراییەکانی عێراق بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە 37 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

بەهۆی ئاڵۆزی و جەنگەکانی ناوچەکەوە کە بوونە هۆی داخستنی گەرووی هورمز، کەرتی نەوتی عێراق ڕووبەڕووی زیانێکی ئابووریی قورس بووەتەوە و هەناردەکردنی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

ڕوانگەی (ئیکۆ عێراق) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە پێش داخستنی گەرووی هورمز، عێراق مانگانە بڕی 103 بۆ 107 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردە دەکرد، بەڵام دۆخی ناجێگیری ناوچەکە ئاستی هەناردەکردنی گەیاندووەتە نزمترین ئاست.

ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کاتێک کۆی گشتیی زیانەکان ئەژمار دەکرێت، دەردەکەوێت کە عێراق نزیکەی 350 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمتر لە ئاستی ئاسایی خۆی هەناردە کردووە، کە بەپێی تێکڕای نرخی نەوت لەو ماوەیەدا، بەهای زیانەکان گەیشتووەتە زیاتر لە 37 ملیار دۆلار.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا لە ڕێوەبەری نوێی سووریا چاوەڕوانی کردارە

سەڵاح

بوومەلەرزەیەک ڕۆژهەڵاتی ئێرانی هەژاند

سەڵاح

ئایدن مەعروف: پێكهاته‌كان له‌ نه‌ینه‌وا مەترسییان لەسەرە و گرووپە چەکدارەکان ھەڕەشەیان لێدەکەن

سەڵاح