zagros news agency

حکومەتی عێراق: کابینەی وزاری پێش سەردانەکەی زەیدی بۆ واشنتن تەواو دەکرێت؛ پەنا بۆ قەرزی دەرەکی نابەین

 

گوتەبێژی فەرمی بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، حەیدەر ئەلعەبوودی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە پڕۆسەی تەواوکردنی کابینەی وزاری پێش سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ واشنتن یەکلا دەکرێتەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە عێراق بۆ چارەسەری ئاڵنگاره داراییەکانی ئێستا پەنا بۆ قەرزی دەرەکی نابات.

حەیدەر ئەلعەبوودی گوتی: پێش ئەوەی سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی سەردانە فەرمییەکەی بۆ واشنتن ئەنجام بدات، حکومەت تەواو دەکرێت و وەزارەتەکان پڕ دەکرێنەوە.

عەبوودی ئاشکراشی کرد: پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢٧ لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا (ئۆکتۆبەر) ئامادە و رەوانەی پەرلەمان دەکرێت.

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق گوتی: هه‌ڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە هیچ شێوەیەک ناوەستن و سەرجەم ئەو تۆمەتبارانە دەگرێتەوە کە دەستیان لە بەهەدەردانی سامانی گشتیدا هەیە.

عەبوودی ئاماژەی بەوەش دا: دەوڵەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی ئێستای، پشت بە قەرزی دەرەکی نابەستێت و دۆخی دارایی و نەختینەیی وڵات لە ماوەیەکی نزیکدا جێگیر دەکرێتەوە و چارەسەر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه‌

یاسین

عێراق گەڕاندنەوەی دانیشتوانی کەمپی هۆل دەوەستێنێت

یاسین

پێشەوا هەورامانى: هیچ هۆکارێک بۆ نەناردنی مووچە نییە

یاسین