zagros news agency

عێراق.. پلانێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنێت

 

فەرمانگەی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، پلانی خۆی بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لەگەڵ هاتنی مانگی موحەڕەمدا ڕاگەیاند.

لەم چوارچێوەیەدا ڕێکاری توند بۆ قەدەغەکردنی سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی کوشتارگە فەرمییەکان دەگیرێتەبەر و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی مەوکەبە ئاینییەکان کراوە تەنها گۆشتی مۆرکراو بەکاربهێنن.

محەمەد عەزیز مەیاحی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەکە ڕایگەیاند “بەهۆی بەردەوامیی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون، داوا لە پارێزگاکان کراوە ڕێگریی تەواو بکەن لە سەربڕینی ئاژەڵ لەناو کۆڵان، ماڵ و سەر شەقامەکاندا. ئەگەر کوشتارگە فەرمییەکانیش توانای پێشوازیکردنیان نەبوو، دەبێت شوێنی تایبەت و دیاریکراو بۆ ئەو مەبەستە ئامادە بکرێت.”

گرنگترین ڕێکار و بڕیارەکانی وەزارەت بریتییە لە دەوامی فەرمی، واتە لە کاتی پشووەکانی مانگی موحەڕەمدا، نەخۆشخانە و بنکە ڤێتێرنەرییەکان بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی کتوپڕ.
هەروەها هیچ بڕوانامەیەکی تەندروستی بۆ گواستنەوەی ئاژەڵ لە نێوان پارێزگاکاندا نادرێت، مەگەر دوای دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئاژەڵەکە بە لایەنی کەمەوە 14 ڕۆژ بەرلە ئێستا بە دەرمانی دژە (گەنە) ڕشێندراوە.

لە کاتی دەرکەوتنی هەر حاڵەتێکی تووشبوون لە ناوچە گوندنشین یان شارنشینەکاندا، ناوچەیەک بە تیرەی (3 بۆ 20) کیلۆمەتر کەرەنتینە دەکرێت و پرۆسەی ڕشتنی دەرمان تێیدا دووبارە دەکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگرێکی گەورە لە عەلوەی تەماتەی بەسرە کەوتەوە

سەڵاح

کرێملین: دوایین پلانی ترەمپ بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە ئۆکرانیا وەرگیرا

یاسین

پاسپۆرتی عێراقی؛ لە ڕیزبەندی کۆتاییی وڵاتانی عەرەبی و جیهاندا ماوەتەوه

یاسین