ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

باران بارین بەردەوام دەبێت

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە لێزمەباران و هەورەبروسکە دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەدواینیوەڕۆوە لێزمەباران و هەورەبروسکەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوەباران لە هەندێک کات و شوێندا، ڕێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ سەنتەری شارەکاندا.
ئەوەش هاتووە، پلەکانی گەرما، دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 25
سلێمانی : 21
دهۆک : 23
کەرکوک : 26
هەڵەبجە : 24
گەرمیان : 29
زاخۆ : 23
سۆران : 20
حاجی ئۆمەران : 15

هەواڵی پەیوەندیدار

کچە شەهیدەك: خزمەتکرنا مالباتێن شەهیدان ئەرکێ منێ سەرەکیە

یاسین

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح

سه‌رچاوه‌كان: زیاتر له‌ 120 گه‌نج له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كوێر كراون

سەڵاح