zagros news agency

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و زیو لەگەڵ کردنەوەی بۆرسەدا

 

​ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان لە یەکەم ڕۆژی مامەڵەکانی هەفتەدا، نرخی زێڕ و زیو لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردەوە و پاشەکشەکەی کۆتایی هەفتەی ڕابردوویان قەرەبوو کردەوە.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرزبووەوە بۆ 4,198.27 دۆلار، یەک کیلۆگرام بە 134,977.35 دۆلار و یەک گرامیش بە 134.98 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران، عەیارەکان بەهایەکی بەرزتریان تۆمارکرد؛ عەیارەی 22 بە 969,068 دینار، عەیارەی 21 بە 925,019 دینار و عەیارەی 18 بە 792,874 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیویش هاوشێوەی زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو گەیشتووەتە 66.62 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 2,141.82 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 2.14 دۆلار جێگیر بووە.

​شارەزایانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای ئەوەی نرخی نەوت دابەزیوە و پاڵپشتی بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە، بەڵام پێشبینییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی دوای ئاماژە توندەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکا (Federal Reserve)، کاریگەرییان لەسەر داهاتووی نرخی زێڕ دروستکردووە
.
​هاوکات لەسەر ئاستی سیاسی، خولی یەکەمی گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئێران لە سویسرا ڕۆژی دووشەممە کۆتاییهات؛ میدیای ئێران دەڵێت، ئەمریکا و ئێران لەسەر نەخشەڕێگەیەک بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە ماوەی 60 ڕۆژدا ڕێککەوتوون، کە ئەمەش چاوەڕوانی نوێی لە بازاڕەکاندا دروست کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

روانگەی ئیکۆ عێراق: کورتهێنانی دارایی عێراق تا کۆتایی ئەیلول گەیشتووەتە 17.7 تریلیۆن دینار

یاسین

لالیگا.. بیلباو شکستی بە ریال هێنا و سێ خای گرنگی لێوەرگرت

یاسین

سەڵاح