zagros news agency

لامین یامال: بە پلان یارییمان کرد و خەونەکەم هاتەدی

لامین یامال ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوای تۆمارکردنی گۆڵ بەرامبەر سعودیە رایگەیاند کە بردنەوەکە زۆر گرنگ بووە و خۆشحاڵە بە گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان دوای دابڕانێکی درێژ، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستا سەرنجیان لەسەر یارییەکەی داهاتووی بەرامبەر ئۆرۆگوایە.

 

یامال جەختی لەوە کردەوە کە دەستپێکی بەهێزی ئیسپانیا بەڕێکەوت نەبووە و بەپێی پلانێکی پێشوەختە یارییان کردووە، بە جۆرێک لە سەرەتاوە هێرشیان بردووە بۆ ئەوەی زوو یارییەکە لە تایمی یەکەمدا یەکلایی بکەنەوە و قەرەبووی ئەنجامەکانی پێشوویان بکەنەوە.

 

سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ لویس دی لا فوێنتێی ڕاهێنەر، لامین ئاشکرای کرد کە پەیوەندییەکی باشیان هەیە و بڕیاری بەشداریکردنی لە دەستی ڕاهێنەرەکەدایە، هەرچەندە ڕاهێنەرەکە پرسیاری لێکردووە ئاخۆ ئامادەیە یان نا، بەڵام ئەو هەمیشە ئامادەیە لە هەر دۆخێکدابێت بۆ هەڵبژاردەکەی یاریی بکات.

 

لە کۆتاییدا ئەستێرە لاوەکەی ئیسپانیا هەستەکانی خۆی دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمە خەونێک بووە و هاتووەتە دی، چونکە لە مۆندیالی ٢٠٢٢ لە قوتابخانە بووە و سەیری یارییەکانی کردووە، ئێستاش زۆر شانازی دەکات کە کاروانی خۆی لە مۆندیالدا بە تۆمارکردنی گۆڵ دەستپێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بێلینگهام نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا

یاسین

دی برۆین لەسەرەتاوە دڵی هاندەرانی ناپۆلی بەدەست هێنا

یاسین

ئاژانسی ڕیکۆرد: زانیاری دەربارەی گەڕانەوەی فلێکس بۆ بەنفیکا بڵاو دەکاتەوە

یاسین