zagros news agency

ئەپڵ گۆڕانکاریی ناوازە بۆ ئایفۆن لە ئایۆس بیست و حەوتدا جێگیر دەکات

 

کۆمپانیای ئەپڵ لە ڕێگەی سیستمی نوێی ئایۆس بیست و حەوتەوە دەیەوێت بە تەواوی ئەزموونی بەکارهێنانی ئایفۆن بگۆڕێت و جەخت لەسەر باشترکردنی ئەو بەشانە دەکاتەوە کە بەکارهێنەران ڕۆژانە پێویستیان پێیەتی بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی تێک کڕانچ سیستمە نوێیەکە چەندین تایبەتمەندی بەسوودی لە خۆ گرتووە کە بە شێوەیەکی زیرەک کار دەکەن لەوانەش سیستمی دابەشکردنی پارەی پسووڵەی چێشتخانەکان لە ڕێگەی وێنەگرتنی پسووڵەکە بە کامێرا کە تێیدا ژیریی دەستکرد بە شێوەیەکی خۆکار باج و بەشی هەر کەسێک دیاری دەکات هاوکا ت ئەپڵ کەرەستەیەکی نوێی ئاسایشی بۆ چاککردنەوەی تێپەڕەوشەکان زیاد کردووە کە لە کاتی دزەکردنی زانیاری ماڵپەڕەکاندا بە شێوەیەکی خۆکارانە و بەبێ دەستێوەردانی مرۆیی دەچێتە ناو ئەکاونتەکان و وشەی تێپەڕی نوێ و بەهێز جێگیر دەکات جگە لەوەش لە کاتی پەیوەندییە تەلەفزیۆنی و خزمەتگوزارییەکاندا سیستمی نوێ دەتوانێت کۆدی پشتڕاستکردنەوە و زانیاری پێویست لە ئیمێڵەوە ڕاستەوخۆ بخاتە سەر شاشەکە لە پەرەسەندنێکی تریشدا ئەپڵ لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای لیکیود گڵاس شێوازی جوڵەی ئەپەکان و لۆگۆکانی ڕوکاری سەرەکی بە شێوەی سێ ڕەهەندی سەرنجڕاکێش دیاری کردووە و خێرایی کارکردنی سیستمەکەی بە ڕێژەی سی لەسەدا بەرز کردووەتەوە کە وای کردووە تەنانەت ئامێرە کۆنەکانی وەک ئایفۆن یازدەش بتوانن بە بێ کێشە و بە خێراییەکی بێوێنە پشتگیری ئەم نوێکارییە گەورانە بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مه‌ترسی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ زۆرتر ده‌بێت، بایدن هۆشداری ده‌دات

سەڵاح

ئاسایشی عێراق ڕێگری لە قاچاخچێتییەکی ڕێکخراوی نەوتی خاو لە بەسرە کرد

سەڵاح

لییا سەیفەدین : هەولدەدەین رۆلی ئافرەت زیاتر بكەین لە پرۆسەی سیاسیدا

گوران