zagros news agency

بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ 3 کەس گیانیان لەدەستدا

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگەی سەرەکیی نێوان ڕانیە – دەربەند، 3 کەس کە پێکهاتوون لە ژنێک و 2 منداڵ گیانیان لەدەستداوە، و 3 کەسی دیکەش بریندار بوون.

هاتووچۆی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد کە ڕووداوەکە لە نزیک گوندی “قوڕەگۆ” ڕووی داوە و لە نێو بریندارەکاندا یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوشی تەندروستی ناجێگیرە، و سەرجەم قوربانییەکانیش بۆ وەرگرتنی چارەسەر و ڕێکارە یاساییەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

لە ئێران ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی دا و 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

سەڵاح

کۆمیساریای باڵای پەناباران: هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی یارمەتی پەنابەرانی سووریایی کردووە

سەڵاح