zagros news agency

لە هەولێر کۆڕێک بۆ ناساندنی کتێبی “پرتەقاڵ” بەڕێوەچوو

ڕۆژی سێشەممە 23ـی 6ـی 2026 بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی (پ.د.ک)، و ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەر و ڕۆشنبیر و ئەدیبان، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، کۆڕێکی لەژێر ناوی “ژانرەکانی ئەدەبی منداڵان لە ڕووی پەروەردەییەوە” و ناساندنی کتێبی “پرتەقاڵ”ی نووسەری ئەدەبی منداڵان د. کاروان عەلی بەڕێوەبرد.

د. کاروان عەلی، قسەی لەسەر وێستگە و هۆکارەکانی نووسینی کتێبی “پرتەقاڵ” کرد و ناڵە حەسەنی شاعیر و نووسەر، خوێندنەوەیەکی بۆ کتێبەکە کرد.

دواتر، چەند نووسەر و ئامادەبووان سەرنج و تێبینییەکانیان لەسەر کتێبەکە خستە ڕوو، و لە کۆتاییشدا چەند دانەیەک لە کتێبەکەی نووسەر بە دیاری پێشکەشی ئامادەبووان کرا.

ئەم چالاکییە بە بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی دادەنرێت، بۆ پشتگیریی لە بڵاوکردنەوە و ناساندنی بەرهەمە ئەدەبی و فکرییەکانی نووسەران و وەرگێڕەکانی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌میر غه‌ریب مسته‌فا، بەربژێری ژماره ‌٢٠: په‌رله‌مانتارانی پارتی له‌به‌غدا ده‌بێت به‌رگری له‌شاره‌كانی دیكه‌ش بكه‌ن تا ده‌ستی ئاوه‌دانیان بگاتێ

یاسین

ئیسرائیل: چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی و سه‌كۆی دژه‌ فڕۆكه‌مان له‌ سوریا بۆردومان كرد

سەڵاح

زانکۆی سەلاحەددین بەشێکی نوێ لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان دەکاتەوە

یاسین