zagros news agency

بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق: ڕاگرتنی کاتیی ئەپڵیکەیشنی فرۆشتنی غازی ماڵان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی مانگی موحەڕەم

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە کارکردن بە ئەپڵیکەیشنی فرۆشتنی غازی ماڵانی بە شێوازێکی کاتی ڕاگرتووە، بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ موکێبە حسێنییەکان و هاوڵاتیان لە سەرجەم پارێزگاکاندا بۆ دەستکەوتنی غازی چێشت لێنان لە ماوەی مانگی موحەڕەم و زیارەتی ئەربعیندا.
ڕافد سادق، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆمپانیاکە گوتی:
ئەم بڕیارە بۆ ئەوەیە دەرفەت بدرێتە موکێبەکان و هاوڵاتیان کە بەبێ سنووردارکردنی ئەپڵیکەیشنەکە، بڕی پێویستی غازیان بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان لەم وەرزەدا دەستبکەوێت.
گوتی: کۆمپانیاکە دڵنیایی دەدات کە ئەم ڕاگرتنە کاتییەی ئەپڵیکەیشنەکە هیچ کاریگەرییەکی خراپی لەسەر پرۆسەی دابەشکردنەکە نابێت، چونکە بڕی بەرهەمهێنانی غاز لە وڵاتدا بەشی پڕکردنەوەی تەواوی داواکارییەکانی ئێستا دەکات.
ئاشکراشی کرد: دوای کۆتاییهاتنی وەرزی مانگی موحەڕەم و مەراسیمەکانی زیارەتی ئەربعین، کارکردن بە ئەپڵیکەیشنی فەرمیی فرۆشتنی غاز وەک خۆی لێ دێتەوە و چالاک دەکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نزار ئه‌حمێ: پارتی ژبو پاراستنا قه‌وارێ هه‌رێما كوردستانێ گەلەک گرنگه‌

یاسین

ئەمەریکا بەشێک لە سزاکانی سەر سووریا سوک دەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند

سەڵاح