zagros news agency

مێسی سێ خەونی زێڕین هەیە

لەگەڵ گەیشتنی بە تەمەنی ٣٩ ساڵی، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی سەرەڕای ئەوەی لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و پێنج گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکردووە.

 

بەڵام هێشتا سێ خەونی گەورەی لەبەردەمدایە کە دەیەوێت بەدییان بهێنێت. بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی تی وای سی ئەرجەنتینی، یەکەمین ئامانجی مێسی بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالێکی ترە بۆ ئەوەی ئەستێرەی چوارەم بکاتە سەر درێسی هەڵبژاردەکەی.

 

هاوکات دەیەوێت بە بردنەوەی ئەم نازناوە جارێکی دیکە خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت و ژمارەکە بۆ نۆ بەرز بکاتەوە، تا بە یەکجاری کۆتایی بە مشتومڕی باشترینی مێژووی تۆپی پێ بهێنێت. لە لایەکی دیکەوە و لەسەر ئاستی ژیانی تایبەتی.

 

مێسی خەونی ئەوەی هەیە کچێک زیاد بکات بۆ ناو خێزانەکەی کە ئێستا خاوەنی سێ کوڕە، ئەمەش بە مەبەستی تەواوکردنی خۆشییەکانی ژیانی لەگەڵ ئەنتۆنێلای خێزانی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیال مەدرید چاودێری مایکڵ ئۆلیس دەکات بۆ داهاتوو

ahamd.luqman

مپاپێ لەگەڵ حەکیمی دەرکەوتەوە

یاسین

جۆن تێری نزیکە لە وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەیەکی ئینگلتەرا

یاسین