zagros news agency

بەم نزیکانە دوایین وەرزی “The Bear” بڵاودەکرێتەوە

هەوادارانی زنجیرەی “The Bear” ئامادەکاری دەکەن بۆ بینینی وەرزی 5 و کۆتایی ئەم بەرهەمە سەرکەوتووە کە لە ساڵی 2022وە دەستی پێکردووە.

ئەم وەرزە نوێیە لە رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی 25ی حوزەیرانی 2026 لە رێگەی کەناڵەکانی FX و Hulu نیشان دەدرێت.

کۆی گشتی وەرزی کۆتایی پێکهاتووە لە 8 ئەڵقە، ناوی هەر ئەڵقەیەک لە پێکهاتە و جۆرەکانی خۆراک وەرگیراوە، وەک “Soda” و “Lamb” و “Mint” و “Ribs” و “Raspberries” و “Focaccia” و “Caramel” و “The Original Beef of Chicagoland”.

چیرۆکەکە لەبارەی شێف کارمەن بيرزاتۆیە کە جێرمی ئالین وایت رۆڵەکەی دەگێڕێت، ئەو دەگەڕێتەوە بۆ شیکاگۆ تا چێشتخانەی خێزانەکەی بەڕێوە ببات.

بە یارمەتی شێف سیدنی دەیەوێت گۆڕانکاری بکات، بەڵام رووبەڕووی ئالنگاری دارایی گەورە دەبێتەوە. لایەنە هونەرییەکان رایانگەیاند، پلاتفۆرمی Hulu سەرجەم ئەڵقەکان پێکەوە بڵاودەکاتەوە.

چیرۆکەکە لە وەرزی یەکەمەوە بە گەڕانەوەی کارمەن دەستی پێکرد، لە وەرزی دووەم گۆڕانکاری گەورە لە شوێنەکە کرا، لە وەرزی سێیەمیش کێشەی جۆری و دارایی سەریهەڵدا، کاتێک لە وەرزی چوارەمدا کارمەن بڕیاری دا دووربکەوێتەوە بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان.

ئێستا تیمی چێشتخانەکە بە بەرزترین ورە کار دەکەن بۆ ئەوەی تەنیا سەرکەوتوو بن لە پاراستنی ناوبانگی شوێنەکەیان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان، هاندەرانیش لەو بڕوایەدان، ئەم وەرزە کۆتایییەکی شایستە پێشکەش دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

چارەنووسی دی یۆنگ و گاڤێ بۆ یاریەکەی ڤاڵێنسیا یەکلا نەبۆتەوە

یاسین

د. سالار عوسمان سەردانی شاعیر و نووسەر پشکۆ نەجمەدین دەکات

ART

خولێکی راهێنانى ژیریی دەستکرد کۆتایی هات

ART