zagros news agency

ئێوە زۆر بچوک و مناڵانەن لەئاست قەوارەی هەرێمی کوردستان

ئومێد وەڵاتی

قەوارەی هەرێمی کوردستان بەرهەمی ڕەنج و خەبات و قوربانیدانی خەلکی کوردستانە، نە بەخێری کەس درۆست بووە و نەکەسیش دەتوانێت ئەم قەوارەیە یاساییە لەناو ببات کە پشت ئەستوورە بە خەلکی کوردستان و دەستوری عێراقی فیدڕاڵ.
ئەوانەی خەون بە نەمانی ئەم قەوارەیەوە دەبینن داهاتویان هەروەک ئەوانە دەبێت کە تا سەر ئێسقان دژی ئەو قەوارەیە بوون و ئێستا نە دەنگیان هەیە نە ڕەنگ.
بە مەبەستی لێدان لەپارتی دەست بردن بۆ لێدان لە قەوارەی هەرێمی کوردستان دەرئەنجامی باشی نابێت و ڕۆژێک دێت ئەو دەستانە ڕسوا ببن و توشی دەردێک بکرێن هیوا بە شکاندن بخوازن و قەوارەکەش بەهێزتر و توکمەتر ببێت، هەروەها لاوازکردن یان لەناوبردنی پارتی دیموکراتی کوردستان نە بەئێوە دەکرێت نە ئەوانەی پێش ئێوەش هیچ سودێکیان لەو دژایەتیکردنەی پارتیان بینی بێچگە لەماندووبون و دەرچوون لەسەر ئەوپرسە بە دەست بەتاڵی.
تا جەنابی سەرۆک بارزانی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و خەلکی بەشەرەفی کوردستان هەبن نە لە رابردوو و نە لە ئێستا و نە لە داهاتووشدا ئەوانەی دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان بوون و دژن بە بێ باج بەسەریاندا دەرباز نەبووە و نابێت.
کۆمەلە حزب و گرۆپێک هەر شتێک بەدڵ یان نەبێت یان نەتوانن بگەن بەو پێگەیەیی کە بتوانن ئەجێندایی خۆیان پێی جێ بەجێ بکەن دەست بۆ دژایەتی کردنی کوردستان دەبەن، لایان گرنگ نیە ئەو دژایەتیە لەکوێ و لەلای کێ دەست پێدەکرێت گرنگ ئەوەیە بتوانن هەرێمی کوردستان تۆشی سەر ئێشە بکەن.
ئەگەر داواکار گشتی یان حزب و لایەنەکانیش لەئاست ئەو هەنگاوانەی ئەو جورە کەسانە بێدەنگ بن کە لەرێی جودا جودای دەرەوەی کوردستان دەستیان کردووە بە دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان نابێت خەلک کوردستان بێدەنگ بێت و سزای ئەو کەس و لایەنانە بدات کە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی سەدان ساڵەی گەلی کوردستان تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆیان لەناو ببەن.
خۆشبەختانە دوای لابردنی ماسکەکانی خۆیان و راگەیاندنی ئامانجەکانیان کە دژی ئاسایشی نیشتیمانین ( ئاسایشی نەتەوەیی) نوخبەیەکی باش لە هەموو چین و توێژەکان هاتونەتە دەنگ لەسەر ئەو گوتن و کریارانەی کە دژی هەرێمی کوردستانن کە ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە هەر حزب و گرۆپێک دژی کوردستان بێت چ زوو یان درەنگ باجەکەی دەدات بەدەست خەلکی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

شۆڕشى گوڵان گەورەترین سەرکەوتنى مێژوویی گەلى کورد

سەڵاح

ئامانج لەم هێرشانەی حکومەتی کاربەرێکەری سوریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و مەترسییەکانی

یاسین

ئەڤرۆ 55 ساڵ بسەر ڕێکەفتنا 11ی ئادارێ دەربازبون

یاسین