رێبوار حەمەلاو شوانى
پرۆسەى دەنگدانى جەماوەر بە یەکێک لە بنەماکانى دیموکراسى هەژمار دەکرێت ، بەتایبەت ئەو بەرپرسیاریەتییە لەسەر شانى هەر تاکێکى ئەم کۆمەڵگەیە، بەڵام گرنگە دەنگدان بە هوشبارییەوە بێت نەک لەڕووى سۆز و هەرەمەکى و نەزانییەوە ،چونکە کاریگەرى نەرێنى و خراپ لەسەر داهاتووى خاک و نیشتمان جێدەهێڵێت.
زۆر گرنگە بەشدارى هەر تاکێک و دەستنیشنانکردنى هەر حزب ولیستێک لەسەر بنەماى مێژوو و خەبات و متمانەپێکراوە بێت ، بۆ گەل ونیشتیمان ،چونکە هەر ئەو دەنگانەیە کە داهاتووى گەل و وڵاتێک دەستنیشان دەکەن ، دەبنە هۆى ئەوەى حکوومڕانییکى باش بۆ خزمەتکردنى ئەم خەڵک و وڵاتە دروست بکرێت ، بۆیە کەسى ژیر و هوشیار باش دەزانێت کە دەنگى خۆى بە کێ بدات , لە پێناو داهاتووى پاراستنى نیشتیمان و خوشگوزەرانى و خزمەتکردنى جەماوەر ، بەتایبەتى لەبەر چاوگڕتنى داهاتووى هەر حزب ولایەنێک زۆر گرنگە بۆ ئەوەى متمانەى پێبەخشى.
مێژوو سەلماندوێتى ، دروستبوونى هەندێک لایەن و لیستى تاقی نەکراو و نامۆ و تەنها لەسەر بنەماى دروشمى گەورە و گەوجێنەرانە ، بەناو و حزبى نوێ ، بەتایبەت کە پاڵپشتى نەیارانى کورد وکوردستانى لە پشتەوە و بێت و ئامادەکراو بێت بۆ ژەهراویکردن ژێر بە ژێر بۆ زیانگەیاندن بە مێژوو وئاسایشى نەتەوەیی ونیشتیمانى و بەکارهێنانى کەسانێکى ئاست نزم و قورمیشکراوى دوژمنانى کوردستان ، لەکاتێکدا خاوەن هیچ مێژوو و پێشینەیەکى خەبات و کوردپەوەرى و نیشتمانپەورەى و نەبووە ، ئەمە خۆى لەخۆیدا جێگەى پرسیار و مەترسیدارە ، بەتایبەتى کاتێک بە دروشم و بانگەشەى باشترکردن و خۆشگوزەرانى کۆمەڵگە و ئینجا دواتر فێڵ و درۆ لەگەڵ خەڵک و دروشمى بێکردار و خزمەتکردنى پیلان و نەخشەى شوومى نەیارانى کوردستان، بێ ئاگا و بەبێ ڕەچاوگڕتنى ئەوەى کە گەلى کورد ، دەیان ساڵە لە پێناو بەدیهێنانى ئەم ئامانج و ئازادى و قەوارە و دەستکەوتانەى ئەمڕۆ دەریاییەک خوێنى بەخشیووە ، ناکرێت ئەم حکومڕانی و بەرپرسیاێتى بە کەسى بەکرێگیراو وشکستخواردوو و متمانەپێنەکراو ناکرێت ، بەدڵنییاییەوە ، ئەوانەى بەناو و حزبى نوێیەوە ، وەک نووسینگەى کڕین و فڕۆشتن بە دەنگى خەڵکى هەژار و ناڕەزاى و ساویڵکە بەدروشمى بڕیقەدار ، هەزاران دەنگى خەڵکى هەژاریان بە تاڵانبرد و لەکاتێکدا ئەمانە هەموویان یاریکردن بە هەست وسۆزى خەڵکانێک لە پێناو دەستکەوتێکى کاتى و ماددى
بەدرێژایی مێژوو دوێنى و ئێستا نەیارانى کورد ، هەوڵى زۆریانداوە بە پپلان و نەخشەى ژەهراویی کاریگەرى لە سەر تاکى کورد بکەن و هەموویان لە ژێر یەک ڕەشماڵى خیانەتدا کۆبکەنەوە و بە بێ ئەوەى بچووکترین ئەنجامیان هەبێت ، لە رابردووشدا جاشى قێزوەرى زۆر خۆیان تاقیکردەوەو و سەریان لە چیا سەرکەشەکانى کوردستان دا و رۆژ بە رۆژیش خەڵکى کوردستان لە مەرامى ئەو خۆفرۆشانە تێگەیشتووە و متمانەی بەو خۆفرۆشانە نەماوە.
دەبێ بۆ هەڵبژاردنەکانى داهاتووش ، خەڵکى کوردستان دەنگى خۆى بە فیرۆ نەداتە کەسانێکى بازرگان و خاک فرۆش و خۆفرۆش و ئەوانەى بە بەڵێن و دروشمى بڕیقەدار تەنها کاریان گەوجاندنى خەڵکە ، نەک تەنهاخزمەتى دۆزى رەواى گەلەکەیان ناکەن ، بەڵکو مەرامیان بەدەستهێنانى خەڵک و دواتر بەکارهێنانەوەیەتى دژى ئەم قەوارە و خەباتى دەیان ساڵەى ئەم گەلە ستەملێکراوە ، چونکە دروشمى گەورەى بێ ناوەڕۆک و بێکردارى جێگەى متمانە نییە .. چونکە دڵنییایی بۆ هەر کارێک گرنگى و بایەخى خۆى هەیە و بێ متمانەیش دەبێتە هۆى شێواندنى جومگەکانى کۆمەڵگە ، بەتایبەتى بۆ حزبى بەکرێگیراو و بازرگان کە قازانج و سوودى لەسەر حیسابى دەنگ و فڕیودانى خەڵک و کۆکردنەوەى سەرمایەى زیاتر دەبێت، ئەوانەش کەسى خاوەن کردار و کار نین ,بەڵکو هەمیشە زیان بە کوردوکوردستان و دۆزە رەواکەى دەگەێنێنن، بۆ زۆر گرنگە لە پێناو داهاتووى ئەم قەوارە و گەلەدا بە وریاییەوە دەنگ و متمانەى خۆى بە فیرۆ نەدەیت ،چونکە ئەوا مەترسییەکەى گەورە دروست دەکات ،کاتێک دەنگى خۆت بە لایەنێکى بەکرێگیراو بەدەیت ، ئەو کاتە هیچ دوور نییە گەل و خاک بەدەستى خۆت پێشکەش بە دوژمنان ونەیارانى کوردستان بدەین و هەرزانفرۆشى بکەن و مێژووى دوێنێ و ئەمڕۆش باشترین بەڵگەیە

