رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
جیاوازی خه‌بات وتێكۆشانی بارزانی له‌وه‌دایه ، كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ته‌نیا گڕێدراو نه‌بووه به سنووری ناوچه‌یه‌كی جوگرافی دیاریكراو به‌ڵكو بزاڤێكی نه‌ته‌وه‌یی گشتگیر بووه له پێناو سرینه‌وه‌ی سنووره ده‌ستكرده‌كان و ته‌بایی یه‌كهه‌ڵوێستی كورد . مسته‌فا بارزانی ته‌نیا ڕابه‌ڕ و سه‌رۆكی حزبێك نه‌بووه له به‌شێكی كوردستان ، به‌ڵكو قوتابخانه‌یه‌ك بووه و ئه‌و سه‌رۆك وڕابه‌ره نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو كورد بووه له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان ،بۆیه خه‌باتی بارزان بۆ ئێمه‌ی كورد ڕێبازه هه‌رگیز به‌ته‌یا وه‌ك كه‌سێك ، یان كه‌ستێك سه‌یری بارزانیی نه‌مر ناكه‌ین ، به‌ڵكو وه‌ك قوتابخانه و ڕێبازی كوردایه‌تی ڵێده‌روانین، هه‌ر بۆیه جێگه‌ی ئه‌و له‌ناو مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان جیاوازه و ده‌بێت هه‌موو كوردێك یان نه‌ته‌وه‌په‌روه‌رێك ڕێبازی بارزانی له ڕۆحح و مێژووی خۆیدا پارێزگاری لێبكات و له سه‌ر ئه‌و ڕێبازه هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت
ڕاسته پێش 47 ساڵ ، ژه‌نه‌ڕاڵ مسته‌فا بارزانی ،باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد به جسته له لای ئێمه نییه ، به‌ڵام دوای زیاتر له زیاتر له 50 ساڵ خه‌بات و به‌رخودانی بێ وێنه له پێناو دۆزی ره‌وای گه‌لێكی سته‌ملێكراو و ماف پێشێڵكراو وخوراو ،نه‌ك هه‌ر تێكۆشانه‌كانی له پێناو بونیاتنانی ژیانێكی پڕ له ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی وئایینی كه تێیدا هه‌مووان له خۆ بگرێت ، بۆیه به‌هه‌ستكردن وبه‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مكاری و زۆرداییانه‌ی به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد ، به‌تایبه‌ت له قۆناغه سه‌ختانه‌ی كه داگیركه‌ران ودوژمنان به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد پیاده‌یان ده‌كرد ، تووشی ئازار و زیندان و راگواستن ببووه، ئه‌وا نه‌یتوانی سته‌مكاری و زۆرداری قبووڵ بكات و بێده‌نگ بێت
مسته‌فا بارزانی، هه‌ر له‌سه‌رده‌م لاوێتیدا ،چه‌كی كوردایه‌تی و كۆڵنه‌دانی له بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد كرد شان،سه‌ركردایه‌تی شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد كرد ، هه‌ر له‌شۆڕه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می بارزان ، ئینجا به‌شداریكردن له كۆماری كوردستان له مه‌هاباد و هاوكاری شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حموود و باكووری كوردستان و تا ده‌گات شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و گوڵان ، ڕۆڵێكی گرنگ و به‌رچاوی هه‌بوو و تا ڕه‌یره‌و مێژووییه‌كه‌ی بۆ یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت و ئینجا گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان و دواتر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول به‌هۆی سته‌م وفشاره‌كانی حكوومه‌تی ئه‌و كاته‌ی عێراق ،هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه له پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد و گه‌یاندنی ده‌نگ ومافی نه‌ته‌وه‌یی كورد بووه بۆ هه‌موو جیهان
بارزانی نه‌مر وه‌ك باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه ناسراوه ، له‌به‌ر ئه‌و خه‌بات ده‌وڵه‌مه‌ند و ته‌رخانكردنی هه‌موو ژیانی خۆی بۆ ڕزگاری كورد وكوردستان ،ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا هه‌بووه و چونكه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی كارێزما بۆ كوردستان خه‌باتی ده‌كرد، نه‌ك ته‌نها له ڕوانگه‌ی حیزبییه‌وه یان به‌شێكی كوردستان ، به‌ڵكو خه‌بات و هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كوردوكوردستان تێده‌كۆشا تا كورد له‌و سته‌م وزۆردارییه‌ی لێی ده‌كرێت رزگار بكا و مافه‌ره‌واكانیان بێنێته‌دی
مسته‌فا بارزانی ،وه‌ك سمیبوڵ و ره‌مز و شوناسی گه‌لی كورد ، ناوی بارزانی بووه هۆی ئه‌وه‌ی كورد به دونیا بناسێنێت ، بۆیه كاتێك له وڵاتانی دونیا ناوی كورد ده‌هات زانیارییه‌كی وه‌هایان نه‌بوو سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه‌یی كورد ، به‌ڵام كاتێك ناوی بارزانی یان ده‌هێنا ئه‌و كاته ده‌یانزانی كورد كێیه وبۆچی خه‌بات و تێكۆشان ده‌كات ؛ ئه‌گه‌ر چی مسته‌فا بارزانی ، به جه‌سته له‌گه‌ڵ مان دا نییه ، به‌ڵام ڕێبازی بارزانی نه‌مر كه كوردایه‌تی وكۆڵنه‌دان و به ئامۆژگاری وڕێنه‌ماییه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی خه‌بات و تێكۆشان به‌رده‌وامه له پێناو گه‌یشتن به باقی مافه‌ره‌واكان و بونیاتنانی داهاتوویه‌كی پڕ گه‌ش و كوردستانێكی ئاوه‌دانتر ، ئه‌زموون و خه‌باتێك كه سه‌رچاوه‌ی مێژووه‌كه‌ی بۆ بارزانی و مسته‌فا بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه و ڕێبازێك كه له ژێر هیچ گوشارێك سازش له‌سه‌ر مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌كردووه
بارزانی ، ڕابه‌ری ئه‌فسانه‌یی و كارێزماتێكی گه‌لی كورد له‌ماوه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده خه‌بات و تێكۆشانی ده‌یان داستانی نه‌به‌ردی و تێكۆشانی مێژوویی له‌رووی پێشمه‌رگایه‌تی وئینجا له‌ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی تۆماڕكرد و هه‌رگیز باوه‌ری به شه‌ڕ نه‌بووه و هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ر بووه بۆ ئاشتی و گفتوگۆ و به‌ناچاری په‌نای بۆ شه‌ڕ بردوو له پێناو به‌رگری كردن له گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی ، له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمه سته‌مكار و فاشیزمانه‌ی به‌رده‌وام هه‌وڵی له‌ناوبردنی كوردوكوردستانیان ده‌بینی ، به‌ڵام مسته‌فا بارزانی ، به زانایی و لێهاتوویی و كارێزمای خۆی توانی ڕژێمی ئه‌و كاته‌ی عێراق ناچار بكات بۆ یه‌كه‌م جار وله‌ڕێككه‌وتی 11ی ئاداری 1970 ددان به‌مافه‌كانی گه‌لی كورد دابنێت ؛ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه ، به سه‌ركردایه‌تی وڕابه‌رایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ مسته‌فا بارزانی چ له‌ڕووی سه‌ربازی و سیاسی و دیپلۆماسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كه‌سایه‌تییه مه‌زن و مێژووییه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌دڵنییاییه‌وه په‌یروانی بارزانی به‌هه‌مان ڕۆحییه‌تی كوردپه‌وه‌ری و نیشتیمانپه‌وه‌ری ئه‌م ڕێباز و قوتابخانه‌یه به‌رده‌وام ده‌بن تا گه‌یشتن به ئامانج و مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد

