سوودەکانی باینجان
باینجان یەکێکە لەو سەوزەواتانەی دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان، ڤیتامین و کانزاکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و ڕێگری لە چەندیننەخۆشی دەکات، بەڵام زیادەڕەویکردن تێیدا زیانی بۆ تەندروستی دەبێت. لەهەندێک دۆخدا زیادەڕەویکردن لە خواردنی باینجاندا لەوانەیە ببێتە هۆی هەستیاری و دەرکەوتنی نیشانەکانی تەنگەنەفەسی، ئاوسان،سووربوونەوە و خوورانی پێست، بەهۆی جۆرە پڕۆتینێکی دیاریکراو کە بەرپرسە لە گواستنەوەی چەوری، لەوانەیە ببێتە هۆی کەمبوونەوەیئاسن لەجەستەدا و توشبوون بە کەمخوێنی. ماددەی سۆلانین ژەهرێکی سروشتییە لە باینجاندا هەیە زیادەڕەوی کردن لە خواردنیدا لەوانەیە ببێتە هۆی دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە، خەواڵویو ناڕێکی لێدانی دڵ. ئۆکسالاتی تێدایە مەترسی توشبوون بە دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاددەکات....