zagros news agency

ئەکتەری فەرەنسی ئێڤا گرین لە کاتی وێنەگرتنی زنجیرەیەکدا تووشی پێکان بوو

ئەکتەری فەرەنسی ئێڤا گرین لە کاتی وێنەگرتنی وەرزی سێیەمی زنجیرەی “Wednesday” تووشی پێکانێکی لەناکاو بوو، بەهۆیەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە. سەرچاوە نزیکەکان لە تیمی بەرهەمهێنانەوە راپۆرتیان دا، دۆخی تەندروستی جێگیرە و بەردەوام بەرەو باشتربوون دەچێت.

ئەم رووداوە بووە هۆی راگرتنی کاتیی کارەکانی وێنەگرتن تا ئەو کاتەی دڵنیایی تەواو لەبارەی تەندروستیی ئەوەوە بەدەست دێت.

رووداوەکە لە کاتی وێنەگرتنی دیمەنە دەرەکییەکان لە چەند پێگەیەکی نزیک لە شاری دبلن ڕوویدا، کە تیمی کارکردن خەریکی تۆمارکردنی دیمەنەکانی وەرزی نوێ بوون.

تیمی بەرهەمهێنانی سەر بە سەکۆی نێتفلێکس بڕیاریدا کارەکان بە شێوەیەکی کاتی ڕابگرێت و خشتەی کارکردن دووبارە ڕێکبخاتەوە. تا

ئێستا جۆری پێکانەکە بە تەواوی ئاشکرا نەکراوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی چاوەڕوانی لای هاندەرانی زنجیرەکە لە جیهاندا.

ئێڤا گرین لەم وەرزەدا تەنیا بۆ یەکەمجار بە ڕۆڵی “Ophelia Frump” بەشدار دەبێت لە چوارچێوەی فراوانکردنی جیهانی خێزانی ئادامز کە لەلایەن دەرهێنەر تێم بێرتۆن و بە بەشداری ئەکتەر جێنا ئۆرتێگا پێشکەش دەکرێت.

زنجیرەی “Wednesday” یەکێکە لە سەرکەوتووترین بەرهەمەکانی نتفليکس کە بەردەوام بینەری زۆری هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌ر‌ال ڤاول ده‌كات

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

سەڵاح