ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی حوزەیرانی 2026، شەپۆلی پاشەکشەی نرخەکان لە بۆرسەی جیهانیدا بەردەوامیی هەیە و نرخەکانی زێڕ و زیو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و بازاڕەکانی ناوخۆدا نزمبوونەوەی زیاتریان بەخۆوە بینی.
لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ زیاتر شکا بۆ 3,986.69 دۆلار، یەک کیلۆگرام کەمبووەوە بۆ 128,175.06 دۆلار و یەک گرامیش لەسەر 128.18 دۆلار جێگیر بوو.
هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان زیاتر دابەزین؛ عەیارەی 22 نزمبووەوە بۆ 920,904 دینار، عەیارەی 21 پاشەکشەی کرد بۆ 879,045 دینار و عەیارەی 18ـیش گەیشتە 753,467 دینار.
لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیویش هاوشێوەی زێڕ لەژێر فشاری دابەزیندایە، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو هاتووەتە خوارەوە بۆ 57.59 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 1,851.47 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 1.85 دۆلار جێگیر بووە.
بۆ هۆکاری ئەم دۆخەش، شروڤەکارانی دارایی دەڵێن، لە ئێستادا هەڵاوسانی بەرزتر لە بازاڕدا هەیە و چاوەڕوانییەکان بۆ بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە فیدراڵ ڕیزێرف بەردەوامە؛ هاوکات بوونی دۆلارێکی بەهێز لە بازاڕەکاندا وەک فاکتەرێکی سەرەکی کار دەکات کە کاریگەریی هەموو فاکتەرە ئەرێنییەکانی دیکە دەڕەوێنێتەوە، ئەمانەش هۆکاری سەرەکین بۆ دابەزینی بەرچاوی نرخی زێڕ.

