ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی تەممووزی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان بەردەوامییان بە ئاڕاستە دابەزیوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا و نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا نزمبوونەوەی زیاتریان بەخۆوە بینی.
لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ دابەزی بۆ 3,974.32 دۆلار، یەک کیلۆگرام هاتە خوارەوە بۆ 127,777.19 دۆلار و یەک گرامیش بە 127.78 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان زیاتر پاشەکشەیان کرد؛ عەیارەی 22 نزمبووەوە بۆ 918,275 دینار، عەیارەی 21 دابەزی بۆ 876,535 دینار و عەیارەی 18ـیش گەیشتە 751,316 دینار.
لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیویش هاوشێوەی زێڕ لەژێر فشاری دابەزیندایە، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو هاتووەتە خوارەوە بۆ 57.51 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 1,849.12 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 1.85 دۆلار جێگیر بووە.
بۆ هۆکاری ئەم دۆخەش، شروڤەکارانی دارایی دەڵێن، بەرزبوونەوەی سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا و نیگەرانییەکان لەسەر ئەگەری شکستهێنانی ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەمریکا و ئێران، گوشارەکانیان بۆ سەر نرخی زێڕ زیاد کردووە و وەبەرهێنەرانیان ڕووبەڕووی دڵەڕاوکێ کردووەتەوە.

