zagros news agency

هایلی بیبەر گۆڕانکارییەکانی نێو سیستمی وەرزشی خۆی ئاشکرا دەکات

خانمە نمایشکار هایلی بیبەر گۆڕانکارییەنوێیەکانی نێو ژیانی رۆژانەی خۆی لە دوای لەدایکبوونی کوڕەکەی بە ناوی جاک بلوز بیبەر خستە روو، کە لە هاوسەرەکەی جاستن بیبەر لە ساڵی 2024 هەیەتی.

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئێستا شێوازی وەرزشکردنی گۆڕیوە و لە بری یاری بێلاتس، بەردەوام راهێنانی هێز و بەرزکردنەوەی قورسایی ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی ماسولکەکانی رووخسار و جەستەی بە رێکی بمێننەوە.

خاوەنی براندی بەناوبانگی رۆد لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی بڵاوکردەو، تێیدا بە جلوبەرگی وەرزشییەوە خەریکی بەرزکردنەوەی کێشی قورسە و لە وێنەیەکی دیکەدا ماسولکەکانی سکی نیشانی بینەران دەدات.

ئەم خانمە تەمەن 29 ساڵە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری تایم راستییەکی درکاند، گوتی، لەوانەیە سەیر بێت ئەگەر بڵێم سەردەمی بێلاتس کەمێک کۆتایی هاتووە، من حەزم لێیەتی بەڵام ئێستا بووەتە تەنیا باوێکی کاتی و دۆزینەوەی راهێنەری باش کە گرنگی بە تەکنیکی دروست بدات کارێکی ئەستەمە.

هەروەها باسی لە گۆڕانی سیستمی خۆراکی خۆی کرد، روونی کردەوە، چیتر وەک پێشوو ئارەزووی خواردنەوەی ماچا ناکات و زیاتر مەیلی بۆ خواردنەوەی قاوە هەیە، چونکە کاتێک مرۆڤ تامی ماچای ڕاستەقینە لە وڵاتی ژاپۆن دەکات، ئیتر ناتوانێت چێژ لە چەشنی دیکە وەرگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

تریشیا توتل ولە ئەگەری دورخستنەوەی لە فێستیڤاڵی بەرلین رزگاری بوو

ART

ماوریتسیۆ پۆلینی لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

ART

ماڵی ئەستێرەکان؛ لەژێر هەڕەشەی تەقە و دزیدا

ART