به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پرۆسه‌ی ته‌عریب له خانه‌قین زیاتر بووه بۆیه حزبه كوردستانییه‌كان چه‌ند رۆژێكه له هه‌ولی به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی چیتر ده‌ستكاری دیمۆگرافیا و گۆڕینی ژماره‌ی دانیشتوانی شاره‌كه نه‌كرێت.
ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ 31ی 8ی2026 ژماره‌یه‌ك گه‌نج له خانه‌قین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ویستیانه خۆپیشاندان بكه‌ن بۆ راوه‌ستانی ته‌عریب له‌شاره‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون ئێمه ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه له شاركه ده‌ستمان به جوڵه‌یه‌ك كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌عریب له‌شاره‌كه رابگیرێت و چیتر ئه‌و ناوچانه نه‌كرێته قوربانی پێشێلكردنی مادده‌كانی ده‌ستوور به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌بێ گوێدانه نیگه‌رانی و لێكه‌وته‌كانی ته‌عریب به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ئه‌م گۆرانكاریانه‌ی له شاری خانه‌قین ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی گۆرینی دیموگۆرافیا و ژماره‌ی دانیشتوانی شاره رابگیرێت .

