zagros news agency

شاکێرا مێژوویەکی نوێ لە بەڕازیل تۆمار دەکات

زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لەسەر کەناراوەکانی “کۆپاکابانا” لە شاری ڕیۆ دی جانیرۆی بەڕازیل کۆبوونەوە بۆ بینینی کۆنسێرتە بێبەرامبەرەکەی ئەستێرەی کۆڵۆمبی شاکێرا.

ئەم ئاهەنگە کە گەورەترین کۆنسێرتە لە مێژووی هونەری شاکێرادا، وەک بەشێک لە فێستیڤاڵی “تۆدۆ مۆندۆ نۆ ڕیۆ” ئەنجامدرا کە ئامانج لێی گەشەپێدانی گەشتیارییە.

ئاهەنگەکە بە نمایشێکی ناوازەی درۆنەکان دەستی پێکرد و شاکێرا بە زمانی پورتوگالی پەیامێکی ئاراستەی هەوادارانی کرد.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ئەم چالاکییە داهاتێکی ئابووری نزیکەی ١٦١ ملیۆن دۆلاری بۆ شارەکە فەراهەم کردووە، ئەمەش بەهۆی بووژانەوەی کەرتی هۆتێل و گواستنەوە.

شاکێرا لە تەمەنی ٤٩ ساڵیدا توانی بە گۆرانییە بەناوبانگەکانی وەک “Waka Waka” و “Hips Don’t Lie” جەماوەرێکی بێشومار بێنێتە جۆش و خرۆش.

بەرپرسانی شارەکە ڕایانگەیاند کە ئەم جۆرە چالاکییە گەورانە تا ساڵی ٢٠٢٨ بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی ڕیۆ دی جانیرۆ وەک ناوەندێکی جیهانی بۆ بۆنە گەورەکان بمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر پێشانگەی تایبەتی خۆشنووس مەریوان پیرباڵ دەکرێتەوە

ART

تایلۆر سویفت بە نهێنی کار بۆ پڕۆژەیەکی نوێ دەکات

ART

براد پیت ڕووبەڕووی کێشەیەکی یاسایی نوێ دەبێتەوە

ART