zagros news agency

جێنیفەر لۆپێز: مادۆنا ئیلهامبەخشی نەوجەوانیی من بوو

شێوازی هونەری و کەسایەتییە دیارەکان بەردەوام دەبنە هەوێنی سەرکەوتنی ئەستێرەکانی دوای خۆیان. لەم چوارچێوەیەدا، ئەستێرەی جیهانی جێنیفەر لۆپێز پەردەی لەسەر ئەو ناوانە لادا کە کاریگەریی قووڵیان لەسەر کاروانی هونەریی ئەو هەبووە، بە تایبەتیش باسی لە ڕۆڵی مادۆنا و سێلینا کوینتانیلا کرد لە بونیادنانی ناسنامەی هونەرییدا.

لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی ناسراوی “Track Star”، جێنیفەر لۆپێز ئاشکرای کرد، مادۆنا سەرچاوەیەکی گەورەی ئیلهام بووە بۆی لە سەردەمی هەرزەکارییدا. ئاماژەی بەوەش کر، نەک تەنیا سەرسام بووە بە ستایلی مادۆنا، بەڵکو بەردەوام هەوڵی داوە چاو لە شێوازی دەرکەوتن و بوێرییەکەی بکات.

جلوبەرگەکانی خۆی دەکرد بۆ ئەوەی لە ستایلەکەی مادۆنا نزیکبێتەوە، کە ئەمەش بەشێک بووە لە پرۆسەی گەڕان بەدوای کەسایەتیی سەربەخۆی خۆیدا لە جیهانی میوزیکدا.

لەپاڵ مادۆنا، لۆپێز ناوی چەند هونەرمەندێکی دیکەی هێنا کە کاریگەرییان لەسەری هەبووە، وەک: جانێت جاکسن، گرووپی “سۆڵت ئێن پێپا” و ئەستێرەی کۆچکردوو سێلینا کوینتانیلا.

لۆپێز بە گەەرموگوڕییەوە یادەوەرییەکانی بەرجەستەکردنی کەسایەتی (سێلینا)ی لەو فیلمە بەناوبانگەی کە باس لە ژیانی ئەو هونەرمەندە دەکات، بەبیرهێنایەوە.

ئەو دووپاتی کردەووە، ئەم فیلمە خاڵێکی وەرچەرخانی ڕاستەقینە بوو لە ژیانی پیشەیییدا و دەرگای سەرکوتنی گەورەی لە هەردوو بواری نواندن و گۆرانیگوتندا بۆ واڵا کرد.

هاوتەریب لەگەڵ ئەم لێدوانە هونەرییانە، جێنیفەر لۆپێز ئێستا سەرقاڵی بانگەشەکردنە بۆ فیلمە نوێیەکەی بە ناوی “Office Romance”، تێیدا لەگەڵ ئەکتەری بەریتانی برێت گۆڵدستاین ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

زە ویکێند ئەلبوومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ART

ڕاگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە بۆ ڕای گشتی و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان

سەڵاح

كه‌ریم كاوه‌: فشار ده‌كه‌ین تا ئەو کاتەی لەمادە 132ـی دەستووری عێراقی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشوو دەکرێته‌وه‌

یاسین