zagros news agency

وەزارەتی نەوتی عێراق: گەرووی هورمز دەروازەی سەرەکیی هەناردەمانە و پێویستمان بە بودجەیەکی سەربەخۆیە

باسیم محەمەد، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق، جەختی کردەوە کە گەرووی هورمز دەروازەی سەرەکییە بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو جێگرەوانەی (بەدیلانەی) لەبەردەستدان هەمان توانای هورمزیان نییە؛ هاوکات داوای کرد بودجەیەکی پێنج ساڵەی سەربەخۆ بۆ کەرتی نەوت تەرخان بکرێت.

باسیم محەمەد لە میانەی گوتەیەکدا لە دیداری گفتوگۆی “سین” ڕایگەیاند: عێراق بژاردەی دیکەی بۆ هەناردەکردن هەیە، بەڵام جێبەجێکردنیان پێویستی بە بودجەیەکی گەورە هەیە بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی هەناردەی نەوت.

زیاتر وتی: پیشەسازیی نەوت پێویستی بە تمویلێکی جێگیر و سەقامگیریی سیاسی هەیە، ڕوونیشی کردەوە کە پشت بەستنی وەزارەت بە بودجەی ساڵانە بووەتە هۆی وەستانی جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی پلان بۆ داڕێژراو.

راشیگەیاند: عێراق ئێستا لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە ڕۆژانە ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات و پڕۆژەیەک هەیە بۆ گواستنەوەی نەوتی باشوور بۆ باکوور لە ڕێگەی هێڵی (بەسرە – حەدیسە).

راشیگەیاند: عێراق ئێستا “نەوتی ڕەش” لە ڕێگەی سوریاوە هەناردە دەکات، بەڵام خواست لەسەر ئەم ڕێگەیە هێشتا سنووردارە چونکە پشت بە تانکەر دەبەستێت.

باسم محەمەد گوتی: وەزارەت سەرکەوتوو بووە لە کەمکردنەوەی سووتانی غازی هاوەڵ و فراوانکردنی وەبەرهێنان تێیدا، و چەندین گرێبەست لە باشوورەوە تا باکوور واژۆ کراون.

ئاماژەی بەوەشدا: توانای پاڵاوتنی وێستگەکان لە ٦٠٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە.

ئاشکراشی کرد: عێراق هیچ قەیرانێکی لە پێداویستییە نەوتییەکاندا (وەک بەنزین و گازوایل) نییە بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ. دابینکردنی غاز لە ٤ هەزار تۆنەوە بۆ ٦ هەزار تۆن بەرزبووەتەوە و ئێستا زیادە لە بازاڕدا هەیە کە پێویستی بە چاودێریی کۆگا و وێستگەکان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جەی دی ڤانس باشترین ڕێگە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ئۆکرانیا، پێدانی کانزاکانە بە ئەمەریکا

سەڵاح

73هەزار کارمەند و فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە زەوی وەردەگرن

یاسین

یەکەم فڕۆکەی یارمەتی مرۆیی لە ساڵی ٢٠٢٥دا ڕەوانەی سووریا کرا

سەڵاح