zagros news agency

پەیامێک لە پارێزگای هەولێرەوە

 

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی هاندەرانی یانەی هەولێر دەکات .

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە

پیرۆزە لە هەولێری پایتەخت

بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی وەرزشی هەولێر بەرامبەر یانەی کەرخ، لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، پیرۆزبایی ئاراستەی یاریزانان، دەستەی ڕاهێنەران، سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و تەواوی هاندەرانی دڵسۆزی یانەکەمان دەکەین.

وەک هەمیشە پاڵپشتی خۆمان بۆ یانەی دایک دووپات دەکەینەوە و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی گەورەتر بۆ کوڕانی قەڵا و منارە دەخوازین لە یارییەکانی داهاتوویاندا.

دڵخۆشین ئەمساڵ یانەکەمان ئاستێکی بەرزی نیشانداوە و ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە، چاوەڕوانین تا کۆتایی خۆل بەو ئەنجامە باشە بمێنێتەوە و سەرکەتنی زیاتر بەدەست بهێنێت.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڤاڵ و هاوکارمان بەڕێز (بەهزاد حەوێزی)

سەڵاح

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەلعەجرش دەکات

یاسین

یەکێتیی ئەورووپا داوای لە ئیسرائیل کرد هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان ڕابگرێت

سەڵاح